١٠ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٥:٤٢
٨٨ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە کوردستان دەستنیشان کرا

سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی کوردستان لە دەستنیشان کردنی ٨٨ نەخۆشی نوێ کۆرۆنا ڤایرۆس لە کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دکتۆر فەردین ڕەزاعی بە ئاماژە بەوەی کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا وڵامی پشکنینی ٨٨ کەسی دیکە لە پارێزگای کوردستان پۆزەتیڤ بووە، ڕایگەیاند کە ٥ کەسی دیکەش گیانیان لە دەستداوە.

لە ئیستادا ٣٧١ نەخۆشی کۆرۆنایی لە نەخۆشخانەکانی کوردستاندان و تا ئەمڕۆش  ٣٤٦ کەس گیانیان لە دەستداوە.